بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەدر عەبدولعەتی وەزیری دەرەوەی میسر سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران بیروڕای ئاڵوگۆڕی کرد.
لەم بانگەوازەدا سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتۆن جەختی لە هەوڵەکان بۆ داڕشتنی ڕەشنووسی دانوستان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و بەرژەوەندیی یەکتر کردەوە.
وه زیری دەرەوەی میسر وێڕای پێشوازی له بەردەوامی پرۆسه ی دیپلۆماسی ، جه ختی له سەڕ پێویستی بەردەوامی ڕاوێژکارییەکان کرده وه به ئامانجی پێشخستنی دانوستانەکان و گەیشتن به چوارچێوەیەکی قبووڵکراو بۆ لایەنه پەیوەندیدارەکان.
Your Comment